ڕانیە.. دوو ژن بۆ دزینی پارە و ئاڵتونەکانی هێرش دەکەنە سەر ژنێکی دیکە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕووداوی هێرشکردنە سەر ژنێکی لە ڕانییە ڕاگەیاند کە لەلایەن دوو ژنی دیکەوە هێرشی کراوەتە سەر و ئاڵتون و پارەکانی دزراون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕانیە ڕایگەیاند، هاوڵاتییەک بەناوی (ژ، ز، ک) گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی ڕانیە، کە باری دەروونی ناجێگیربووە.

پۆلیسی ڕاپەڕین لەزاری ئەو ژنەوە گێڕاویەتییەوە، لەکاتێکدا لەماڵەوە بووە لەلایەن دوو ژنی دیکەوە، کە ڕوخساریان داپۆشرابوو بەچەقۆ هێرشیکراوەتە سەر و لەژێر هەڕەشەدا هەموو ئەو پارە و ئاڵتونانەی لەماڵەوە بووە دزیوییانە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی پۆلیس ئەو ژنەی هێرشی کراوەتەسەر دانیشتووی گەڕەکی نەورۆزی شاری ڕانیەیە و ژنی ماڵەوەیە، لەدایکبووی 1977ە.

پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستیپێکردووە و بەدواداچوون لەو ڕووداوە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەوێنە.. داخستنی گۆشتفرۆشێك لە سلێمانی “چەوریی خراپبووی فرۆشتووە”

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرایكردووە، له‌سه‌ر زانیاریی هاوڵاتییان و بەهۆی هەبوونی بڕێکی زۆر چه‌وری ناته‌ندروست، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوكانێكی…
زیاتر ببینە

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەڵەبجە: لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ئاگرێک لە چیای زەواڵی ناوچەی شەمێران کەوتووەتەوە

لە چیای زەواڵە لە ناوچەی شەمێران (سنووری هەڵەبجە) ئاگر کەوتووەتەوە و تائێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا…
Total
0
Share