پێش 9 ساڵ تابلۆیەکی دووبەشی پابلۆ پیکاسۆ، لە شاری ئەسینا لە یۆنان دزرا، بەڵام دوێنێ لە ماڵێکدا دۆزرایەوە.
پۆلیسی ئەسینا دوێنێ دووشەممە ئاشکرایکرد، تابلۆکەی پیکاسۆ، کە ساڵی 2012 دزرابوو، لە ماڵێکدا دۆزراوەتەوە و کەسێکیش دەستگیرکراوە.
تابلۆ دوو بەشییەکە ناوی “سەری ژن”ە و بەشێکی سەری ژنێکە و بەشێکی دیکەی ئاشێکی هەوایە، کە هاوشێوەن لەگەڵ یەکدیدا.
دزەکان لە چالاکییەکدا ساڵی 2012 تابلۆکەی پابلۆ پیکاسۆیان دزی و دواتر پۆلیس وتی، “کردەوەکە پلانبۆداڕێژراو بووە”.
دۆزینەوەی تابلۆکەی پیکاسۆ لەکاتێکدایە، چەند مانگێک پێش ئێستا پۆلیسی ئەسینا رایگەیاندبوو، ئەوان دڵنیان تابلۆکەی پیکاسۆ لە وڵات نەچووەتە دەرەوە.