یەکێتیی ئەوروپا لەبارەی سزای بەندکراوانی بادینانەوە هاتە دەنگ

کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە پەسەندکردنی سزای بەندکراوانی بادینان بەردەوامە و باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق بڕیارەکە بە ڕێکارێکی نایاسایی و دوور لە مافی مرۆڤ ناودەهێنێت.

مارتین هوس، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق، لەبارەی پەسەندکردنی سزای بەندکراوانی بادینانەوە ڕایگەیاند، “نیگەران بووم لە ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ دەرچوو لەلایەن دادگای هەولێر و جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە ئەو پێنج ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانە 6 ساڵ بەند دەکرێن، سەرەڕای ئەو ڕێکارە ناڕاست و ناتەندروستەی بەرامبەریان کراوە، کە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەکانەوە ئاماژەی پێکراوە”.

باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق ڕاشیگەیاندووە، ”مافی ڕا دەربڕین و مافی ڕۆژنامەوانی و هەروەها دادگایەکی سەربەخۆ، یەکێکە لە مافە بنچینەیی و سەرەتاییەکان لە کۆمەڵگە دیموکراتەکاندا”.

ئەمڕۆ دادگای پێداچوونەوە بڕیاری سزای زیندانیكردنی چالاكوانانی پەسەندكرد، لەكاتێكدا چاوەڕوان دەكرا بڕیارەكە لە بەرژەوەندی چالاكوانان دەربچێت.

دوای تۆماركردنی داوا یاسایی پارێزەرانی چالاكوانان تایبەت بە ڕاستكردنەوەی بڕیاری دادگای پێداچوونەوە دەربارەی بڕیاری سزادانی پێنج لە ڕۆژنامەنووس و چالاكوانانی بادینان، لە 3ی ئەم مانگە دۆسیەكە ئاراستەی دادگای پێداچوونەوە كرایەوە بەمەبەستی ڕاستكردنەوەی بڕیاری پێداچوونەوەكە.

چاوەڕوان دەكرا لەلایەن دادگاوە سزای چالاكوانان هەڵبگیرێت یان سوك بكرێت، بەڵام دادگا دووبارە سزاكەی وەك خۆی پەسەندكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە کردنەدەرەوەی خوێندنی هەرێمی کوردستان لە ڕیزبەندییە جیهانییەکان ڕەتدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پلاندانانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ئەو هەواڵانەی باس لە کردنەدەرەوەی هەرێمی کوردستان لە…
Total
0
Share