کارمەندانی کارەبای سلێمانی بەهۆی زیادکردنی دەوام مانگرتنیان دەستپێکرد

کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی، ناڕەزایەتییان دژی زیادکردنی ڕۆژەکانی دەوام و نەمانی نۆرە (تناوب) دەربڕی و مانگرتنیان دەستپیکرد.

سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “سەرجەم کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی بۆ پیشاندانی ناڕەزایی بەرامبەر زیادکردنی دەوام و بەردەوامیی لێبڕینی موچە مانگرتنیان دەستپێکردووە”.

بەپێی وتەی سیروان محەمەد، دواکاریی مانگرتووەکان گەڕاندنەوەی دەوامی بەنۆرەیە لەکاتێکدا لێبڕینی موچە بەردەوامە یان لابردنی لێبڕینی موچەکانیان لەئەگەری زیادکردنی ڕۆژەکانی دەوامکردن.

لە هەفتەی ڕابردوودا حکومەتی هەرێم نیازی خۆی بۆ نەهێشتنی دەوامی بەنۆرە ڕاگەیاند، لەکاتێکدا لە ساڵی ڕابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەک ڕێکارێک بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە، حکومەتی هەرێم بڕیاری دەوامکردنی بەشێوەی نۆرە لە دامودەزگا حکومییەکان دا.

ڕۆژی پێنجشەممەش وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی بەهەمان میکانیزمی مانگی پێشوو و بەلێبڕینی 21% ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى: یەک گوتاریی و تەباییمان لە ھەرێم ھۆکار دەبێت بۆ پاراستنی مافەكانمان لە ناوەند

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “یەک گوتاریی و تەباییمان لە ھەرێم ھۆکار دەبێت بۆ پاراستنی مافە دەستووریی و یاساییەکانمان…
Total
0
Share