هێرشێكی داعش لە كەركوك قوربانی لێكەوتەوە

هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق

هێرشێكی پاشماوەی چەكدارانی داعش بۆ سەر هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی لە باشووری ڕۆژئاوای كەركوك، كوژراوێك و دوو برینداری لێكەوتەوە.

میدیا عێراقییەكان لەسەر زاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویانكردەوە، چەكدارەكان هێرشیان كردووەتە سەر خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی فیدڕاڵی لە ناحیەی ڕیاز، كە دەكەوێتە باشووری ڕۆژئاوای كەركوك و دواتریش بۆمبێكی چێندراویان تەقاندەوە.

بەپێی سەرچاوەكان، هێرشەكە بووەتە هۆی كوژرانی پۆلیسێك و برینداربوونی دووانی دیكە.

شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی ڕابردووش، پێنج پۆلیسی فیدڕاڵی كوژران پاش تەقینەوەی بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلەكەیاندا لە نزیك قەزای داقوق لە باشووری كەركوك.

بەهۆی ئەو هێرشەوە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق بڕیاریدا هەریەك لە حەیدەر متوری، فەرماندەی فیرقەی پێنج و ئامری لیوای 20 و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی هەواڵگری ڕەوانەی لێكۆڵینەوە بكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوزاد شێخ كامیل: دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە كاریگەریی لەسەر نرخی ماددە خۆراكییەكان هەبووە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەرباری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، بەهۆی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە بەسەر هاوڵاتییان…
زیاتر ببینە

نەوزاد شێخ كامیل: ئەمساڵ هیچ بەشەخۆراكێكی هاوڵاتییان نافەوتێت و سەرجەم مانگەكان دەدرێن

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان دەدات و دەشڵێت، “دەستبەدابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگی 8 دەكرێت…
Total
0
Share