ئەمڕۆ كۆبوونەوەی لوتکەی نێوان عێراق، ئوردن و میسر لە بەغداد بەڕێوەدەچێت

بڕیارە ئەمڕۆ كارەكانی لوتكەی سێقۆڵی نێوان عێراق و میسر و ئوردن لە بەغداد دەستپێبكات.

بەبەشداری عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر و شا عەبدوڵا پادشای ئوردن و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە کارەکانی لوتکەی عێراق، ئوردن و میسر لە بەغداد دەستپێدەکات و هەرسێ وڵات لەبارەی پڕۆژەی شامی نوێ بۆ پەرەپێدانی ئابوری و یەکخستنی تواناکان گفتوگۆ دەکەن.

بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، لە دیدارەكەدا کاراکردنی ڕێککەوتننامەکان بڕیاری لەسەردەدرێت کە لە دوو لوتکەی ڕابردوو لە قاهیرە و عەممان ڕەشنوسەکەی گەڵاڵە کراوە.

پێشتر کازمی، ڕایگەیاندبوو، پڕۆژەی شامی نوێ لەسەر شێوازی هەماهەنگی وڵاتانی ئەوروپی داڕێژراوە و بەغداد و قاهیرە بەیەکەوە دەبەستێتەوە و دواتریش عەممان دێتە ناو ڕێککەوتنەکە.

بڕیاربوو 27ی ئازاری ئەمساڵ كارەكانی لوتکەكە لەبەغداد بەڕێوەبچێت، بەڵام ڕۆژێک پێش وادەی دیدارەکە، کۆبوونەوەکە دواخرا بەهۆی ڕووداوی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە پارێزگای سوهاجی باشووری میسر کە بەهۆیەوە 32 كەس گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر پەیامێكی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئیتاڵیا ماراسۆنی 16ی بڕی و سەرکەوت بۆ چارەکی کۆتایی یورۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share