نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری هەولێر لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر پیرمامەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتیان شاری هەولێر پارێزراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی پارێزگاری هەولێردا هاتووە، “دوای ئه‌وه‌ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 26ی حوزەیران، کاتژمێر 1:50 شه‌و، 3 درۆن فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە رێگەی خۆپێداکێشان خۆیان بە خانووی هاونیشتمانییەک لە باخچەکانی سەر رێی سێولە لە گوندی براغ نزیك کۆمەڵگەی مەلائۆمەر لە پارێزگای هەولێر دەدا، کە له‌ئاكامدا دوو لەو درۆنانەكان دەتەقیه‌وه و یەکێکیان نه‌ته‌قییه‌وه، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێ ناکەوتۆته‌وه”.
ڕاگەیەندراوەکە دەشڵێت، ” وێڕاى به‌توندى ئیدانه‌كردنى ئه‌و هێرشه بۆ سه‌ر شاره‌كه‌مان، هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشه‌ویستی شاره‌كه‌مان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، كه له‌ساییه‌ی چاوكراوه‌ی و شه‌ونخونی هێزه ئه‌منییه‌كان و ده‌زگاكانی ئاسايش و پۆلیس، شاری هه‌ولێر پارێزراوه و ئه‌و ئه‌كرده‌وه تیرۆرستی ترۆسنۆكانه و تێكده‌رانه ناتوانن ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگيرى شاره‌كه‌مان بشوێنن”.