کەرکوک.. سەرکردەیەکی داعش کوژرا

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، شەوی ڕابردوو 16ی تشرینی یەکەم، كوژرانی سەركردەیەكی داعشی لە پارێزگای كەركوك ڕاگەیاند.

لیوا یەحیا ڕەسول لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی كردەوە، كە هێزێكی دژەتیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانیيان لە ناوچەی دۆڵی شای باشووری پارێزگای كەركوك ئەنجامداوە.

ڕاشیگەیاندووە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، سەركردەیەكی داعش كە پشتێنەیەكی بۆمبڕێژكراوی لەخۆی بەستبوو و لەناو تونێلکێکدا خۆی حەشاردابوو، كوژراوە.

ڕێكخراوی داعش لە حوزەیرانی ساڵی 2014دا، بەتەواوی پارێزگاكانی نەینەوا، سەلاحەدین و ئەنباری داگیركرد لەگەڵ بەشێكی پارێزگاكانی دیالە و كەركوك كە دواتر لە ماوەی چەند ساڵێكدا لە دەست ئەو ڕێكخراوە ڕزگاركران.

سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق، حەیدەر عەبادی لە نۆی كانوونی یەكەمی 2017دا، سەركەوتنی بەسەر ئەو ڕێكخراوەدا ڕاگەیاند، لەگەڵئەوەشدا شانە نوستووەكانی ڕێكخراوەكە تاوەکو ئێستا بەردەوامن لەسەر ھێرشەكانیان بەتایبەت لە ناوچەكانی سەربە پارێزگاكانی نەینەوا، كەركوك، دیالە، سەلاحەدین و ئەنبار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لەو نەخۆشخانەیەی ئازاری منداڵە ساواكە درا چەند سەرپێچییەكی دیكە كراوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەلایەن ئەو نەخۆشخانەیەی ئازار و پێشێلكاری بەرامبەر منداڵێكی تازە لەدایكبوو كرا هەوڵ بۆ شێواندنی…
Total
0
Share