وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 570 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و نۆ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، 135 کەس لە هەولێر، 195 کەس لە سلێمانی، 219 کەسیش لە دهۆک تووشی کۆرۆنا بوون، هەروەها 17 لە گەرمیان و چواک کەس لە ڕاپەڕین تووشی کۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردووە، لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 491 کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

لە دواین ئاماردا نۆ کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، کە چواریان لە سلێمانی، سێ کەس لە گەرمیان و دووانیش لە راپەڕین بوون.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی تائێستا لە هەرێمی کوردستان 182 هەزار و 837 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 171 هەزار و 68 کەسیان چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و 448 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

فراکسیۆنی یەکێتی نوسراوێکی ناڕەزایەتی دەداتە سەرۆکایەتیی پەرلەمان

بابەتی دواتر

بەریتانیا باڵیۆزەکەی لە عێراق دەگۆڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share