کۆرۆنا بە گۆڕاوێکی مەترسیدارترەوە دەگەڕێتەوە.. فاوچی چی دەڵێت؟

شارەزایانی تەندروستی باس لەوە دەکەن گۆڕاوی BA.5 کە لە گۆڕاوی ئۆمیکرۆنەوە سەریهەڵداوە، مەترسیدارتر و گواستراوەترە وەک لە سەرجەم گۆڕاوەکانی دیکە کە پێشتر هەبوون.

ڕۆژنامەی ئیندیپێندنت بڵاویکردووەتەوە، گۆڕاوە نوێیەکەی ئۆمیکرۆن تووشی ئەو کەسانەش دەبێت کە ژەم تەواوی ڤاکسینەکانیان وەرگرتووە، یان لە پێشتردا تووشی ڤایرۆسەکە بوون و چاکبوونەتەوە.

لەوبارەیەوە ئەنتۆنی فاوچی گەورە ڕاوێژکاری پزیشکیی سەرۆکی ئەمریکا بە ڕۆژنامەکەی وتووە، گۆڕاوە تازەکە توانایەکی چاوەڕواننەکراوی بۆ بڵاوبوونەوە و گواستنەوە هەیە، هۆکارە بۆ تووشبوونی زیاتر لە 60%ی ئەوانەی لە ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بوون.

فاوچی دەڵێت، “ئەم گۆڕاوە خێراتر و مەترسیدارترە لە هەر جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسەکە کە پیشتر بڵاوبووەتەوە” باسی لەوەکردووە، “ئەوانەی لە شەپۆلەکانی پێشوودا تووشی کۆرۆنا بوون بەرگریی تەواویان نییە بۆ پاراستنیان لە ڤایرۆسەکە و دەکرێت تووش ببنەوە”.

هەروەها بەرپرسی تەندروستیی ئوسترالیا ئاندرۆ ڕۆبەرتستۆن دەڵیت، ژمارەیەکی زۆر لەوانەی تووشی گۆڕاوی BA.2 ببوون ئێستا جارێکی دیکە دوای تەنها چوار هەفتە لە چاکبوونەوەیان تووشی ئەم جۆرە تازەیە بوون.

فاوچی جەختیکردووەتەوە، کە گۆڕاو و جۆرە تازەکانی کۆرۆنا هێشتا مەترسین لەسەر مرۆڤایەتی، بەڵام ئەمە بەمانای ئەوە نایەت ژیان بوەستێنین جارێکی دیکە بەڵکو دەبێت باوەڕ بەوە بهێنین کە دەبێت لەگەڵ ڤایرۆسەکەدا هەڵکەین.

فاوچی هۆکارێکی بەهێزی و مەترسیداری ڤایرۆسە تازەکە بۆ توانای تێپەڕاندن و دەربازبوونی لە ڤاکسینەکان دەگێڕێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدا دوێنێ سێشەممە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، کۆرۆنا بە سەرهەڵدانەوەی و بەردەوامیی لە دەرکەوتنی گۆڕاو و جۆری نوێ وایکردووە هێشتا دۆخێکی لەناکاوی تەندروستی بێت لە جیهاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تووشبووە گومانلێكراوەكانی هەولێر تووشی ئۆمیكرۆن نەبوون

وته‌بێژى ته‌ندروستیی هه‌ولێر ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، توشبووى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له‌ شاره‌كه‌یان ‏تۆماركرابێت، ئەو تووشبووانەی گوماندەكرا تووشی گۆڕاوەكە بووبن، وادەرنەچوو.‏ بژار…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لەمەودوا لەکاتی پەیوەندیکردن بە 122 شوێنی هاوڵاتییان دیاریدەکرێت

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەمەودوا، لە کاتی پەیوەندیکردن بە 122، سیستمەکە شوێنی هاوڵاتییان دیاریدەکات و نزیکترین ئەمبوڵانس…
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: دەکرێت ئێستاش کۆرۆنا کاریگەریی جیاواز لەسەر تەندروستیی جیهان دروستبکات

لیژنەی باری لەناکاوی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات دانبنێن بەسەرجەم ئەو ڤاکسینانەی ڕێکخراوەکە ڕەزامەندیی لەسەر…
Total
0
Share