دژەتیرۆر لەبارەی کوژرانی “جوانڕۆی باڵەبان”ەوە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

دژەتیرۆرCTG  لەبارەی تۆمەتبارکردنی کەسێکەوە، کە گوایە ئەندامی ئەوان بووە و تۆمەتبارە بە کوشتنی هاوڵاتییەک، دەڵێت، “ئەو ناوەی بڵاوکراوەتەوە و تۆمەتبار دەکرێت بە کوشتنی هاوڵاتییەک، ئەندامی ئێمە نییە و ناسنامەکەشی بە فۆتۆشۆپ بۆ دروستکراوە”.

لە ڕونکردنەوەکەی دژەتیرۆردا هاتووە، ” ماوەیەکه کەسێکی گوماناوی سەر به دەوڵەت و حیزبێکی دیاریکراو، به پیلانی پێشوەختەی دەزگایەکی هەواڵگری، سەرقاڵی چەواشەکردنی وەرگرانی میدیاییه هەوڵی زڕاندنی ناوی دەزگاکەمان دەدات”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ” ئێمه پشت بەستوو، بە بەڵگەنامەکانی بەردەستمان، بە هەموو لايەك ڕادەگەیەنین دەزگای دژەتیرور هیچ کارمەند و ئەفسەرێکی نیه به ناوی (زاگرۆس جوهر صديق) ئەو ناسنامانەش کە بەناوی ناوبراوەوه بڵاوكراونەتەوه و گوایە ئەفسەره له دەزگاکەمان، به ڕوونی دیاره که ناسنامەی دروستکراوی ساخته و تەزویرن”.

ڕونکردنەوەی دەزگای دژە تیرۆر دەڵێت، ” به زۆری فۆتۆشۆپ، لۆگۆی دەزگای دژەتيرۆر خراوەتە سەر ناسنامەی كۆمەڵەی ئەفسەرانی كەركوك! و دڵنيابن نە ئێوه و نه هیچ وەرگرێکی ژیر باوەڕ بە ناسنامەی لەم چەشنه ناکات، بەڵام هەر بۆ دڵنیایی با هاوڵاتییانی خۆشەویستی کوردستان ئاگاداربن، کە دەزگای دژە تیرۆرلە ڕێی ناوەندی یاسایی تایبەتمەندەوە، سکاڵای خۆى لە سەر ئەو کەسه تۆمار کردووه، که به پیلانی پێشوەخته و بەهۆی پێداگریی چەندجارەوه، هەوڵی زڕاندنی ناوی دەزگاکەمان دەدات”.

لە ڕونکردنەوەکەی دەزگای دژە تیرۆردا ئەوەشهاتووە، ” ئێمه بەڵێنمان له لايەنه ياساييه دەرەكييه پەيوەندارەکان وەرگرتووه، که بەمزوانه لەو ناوچەیەی تیایدا دەژی، دەستی یاسا بگەیەننە سەری”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی کوردستان: فشارەكانمان بۆ وەرگرتنی تەواوی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان زیادکردووە

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێوستە عێراق %50ی گەنمی هەرێمی کوردستان وەربگرێت. هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ…
Total
0
Share