لە خواردنگەیەكی خێرادا دەستبەسەر 800 كیلۆ گۆشتی گەنیو و خراپبوودا گیرا

وێنەی ئەرشیف

لە دووكانێكی تایبەت بە پیتزا و شاورمەدا لە كەلار دەست بەسەر 800 كیلۆ گۆشت و قیمەی گەنیو و خراپبوودا گیرا و لیژنەكانی قایمقامیەت بڕیاری داخستنی خواردنگەكەیان دا.

قائیمقامیەتی قەزای کەلار ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، لەکاتی پشکنینی دووكانی پیتزا و شاورمەی (سالار) لەناو بازاڕی شاری کەلار دەستگیراوە بەسەر بڕی (835) کیلۆ گۆشت و قیمە و مریشک و خۆراکی گەنیو و خراپبوودا.

ئاشكراشیكرد، لیژنەی ڤێتێرنەری پسوڵەی سزادانیان بۆ خاوەنەكەی کرد و، بە بڕیاری قائیمقامی کەلار دووكانەكە داخرا و خاوەنەکەی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

ڕونیشیكردووەتەوە، لیژنەی ڤێتێرنەری قایمقامیەت “شەو و ڕۆژ بەردەوام سەردان و پشکنین بۆ بەروبوومی ئاژەڵی” لە سنووری قەزای کەلار ئەنجامدەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان: زیانلێکەوتووانی لافاوەکە قەرەبوودەکرێنەوە

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، رایگەیاند، “زیانلێکەوتووانی لافاوەکە قەرەبوودەکرێنەوە”. جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئیدارەی…
Total
0
Share