دوێنێ دوو شاری عێراقی لە گەرمترین شارەكانی جیهان بوون

بەپێی ماڵپەڕێكی تایبەت بە كەشوهەوا، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە چەند شارێكی كوەیت، ئێران و عێراق بەرزترین پلەكانی گەرما تۆماركراون، ڕیزبەندیی 15 گەرمترین ناوچە، دوو شاری عیراقیی تێدایە.

ماڵپەڕی “eldoradoweather” تایبەت بە كەشوهەوا و پلەكانی گەرما ڕیزبەندیی 15 شار و ناوچەی بڵاوكردووەتەوە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەرزترین پلەكانی گەرمایان لە تەواوی جیهان تێدا تۆماركراوە.

لە ڕیزبەندییەكەدا شاری “نواصيب” لە كوەیت بە تۆماركردنی 53.2 پلەی سیلیزی، گەرمترینی 24 كاتژمێری ڕابردوو بووە، دوای ئەو ئەهواز-ی ئێران دێت بە 50.1 پلەی سیلیزی.

لە ڕیزبەندییەكەداو لە ناو 15 گەرمترین شاری جیهان، ناوی دوو شاری عێراقی هاتوون، عەمارە لە پلەی شەشەمدایە بە تۆماركردنی 49 پلەی سیلیزی، لە فاویش 48.6 پلەی سیلیزی تۆماركراوە و پلەی 13ی گەرمترین شارەكانی جیهانی گرتووە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران تائێستا گفتوگۆکانی لەبارەی بودجەوە کۆتایی پێنەهێناوە

بابەتی دواتر

پێلۆسی دەست لە ترەمپ هەڵناگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: ئێستا بەرەی پێشەوەی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە گەیشت کە دەبێتە هۆی بەفربارینێکی زۆر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “هەرئێستا ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە نزیکبووەوە کە پێشبینیدەکرێت…
Total
0
Share