هێزە هاوبەشەكانی كەركوك 33 داواكراو دەستگیردەكەن كە پێنجیان بەپێی یاسای تیرۆر داواكراو بوون.
فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەكان لە كەركوك ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، پێنج داواكراو بەپێی ماددەی 1/4ی تیرۆر دەستگیركراون.
ئاشكراشیكرد، 28 تۆمەتباری دیكەش بەپێی ماددەی یاسایی دیكە دەستگیركراون.
هەر لە هەڵمەتی ئەو هێزانەدا دوو مۆڵگە تێكدراون و دەستیش بەسەر بڕێك كەلوپەلی جۆراوجۆردا گیراوە، وەك ئەوەی فەرماندەییەكە ئاشكرایكردووە.
ماوەیەكە جموجۆڵی چهكدارانی داعش له پارێزگاكانی كەركوك و دیالە زیادیكردووه و هێزه ئهمنیهكانیش چهندین هەڵمەت و ئۆپراسیۆنی جۆراوجۆریان بۆ لە ناوبردنی پاشماوەكانی گروپەكە ئەنجامداوە.