ئیدارەی ئەمریکا سێ کەناڵی سەربە حیزبوڵای عێراقی داخست

وەزارەتی دادی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە دەستبەسەرداگرتنی سێ ماڵپەڕی ئەلیکترۆنیی سەربە حیزبوڵای عێراقی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەسەر ئەو سێ ماڵپەڕە ئەلکترۆنییە دەرکەوتووە، وەزارەتی دادی ئەمریکا هەرسێ ماڵپەڕی (ئاژانسی مەعلومە، پێگەی کەتیبەکانی حزبوڵا و پێگەی کاف میدیا)ی داخستووە.

هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە ئەو ماڵپەڕانە سەربە حزبوڵای عێراقیین و لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتییدەکرێن بۆ دژایەتی کردنی ئەمریکا، پێشتریش جارێکی دیکە ئەمریکا ماڵپەڕی مەعلومەی داخستووە.

جگە لەو ماڵپەڕە عێراقییانە ئەمریکا ژمارەیەکی دیکە لە میدیاکانی سەربە حزبوڵای داخستووە و لەسەر سەرجەم ئەو کەناڵانە نوسراوە کە لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریکاوە دەستیبەسەرداگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتیوانی خۆمان بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری یەکێکە لە پایە بنەڕەتییەکانی سیستمی دیموکراسی و…
Total
0
Share