لە دهۆک کەسێک برایەکی خۆی کوشت و خۆی ڕادەستی پۆلیس كرد

پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناحیەی زاویتەی سەر بە پارێزگای دهۆک، کەسێک برایەکی خۆی بە چەک کوشتووە و دواتر خۆی ڕادەستی پۆلیس كردووە.

هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە گوندی تەلوەی سەر بە ناحیەی زاویتەی پارێزگای دهۆک، کەسێک برا بچووکەکەی خۆی بە چەک کوشتووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “دوای ڕووداوەکە تۆمەتبارەکە خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە، وتویەتی براکەی گوێڕایەڵ نەبووە و درەنگانی شەو گەڕاوەتەوە ماڵ، بەوهۆیەشەوە شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا دروستبووە و گولـلەیەکی بەبراکەیەوە ناوە و گیانیلەدەستداوە”.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆك ئەوەشیخستوەتەڕوو، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی “هونەر حسێن”ە و لەدایکبووی ساڵی 1999یە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتاران ڕەخنە لە دواخستنەكانی دادگاییكردنی زیندانیكراوانی بادینان دەگرن

ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان ڕایدەگەیەنن، دواخستنی دانیشتنی دادگاییكردنی زیندانیكراوانی بادینان پێچەوانەی مافە بنەڕەتییەکانی دەستگیرکراوانە و زنجیرەیەکی تری ستەمە بەرامبەریان،…
Total
0
Share