توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم 180 هەزار كەسی تێپەڕاند

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 619 توشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراوە و سێ كەسی دیكەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لەكۆی هەشت هەزار و 816 پشكنین، 619 توشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراوە، لەبەرامبەریشدا، 494 توشبوو چاكبوونەتەوە و سێ كەسی دیكەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆناش لە هەرێم گەیشتە، 180 هەزار و 513 كەس، لەو ڕێژەیەش 169 هەزار و 66 توشبوو چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و 415 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

هێزێكی سەر بە یەكەی 70 دەخرێتەسەر وەزارەتی پێشمەرگە

بابەتی دواتر

پاش وەرگرتنی دۆسیەی داخستنەكەی چی چاوەڕوانی هەدەپە دەكات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چا یه‌كێكیانه‌.. چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌ك جه‌سته‌ تووشی هه‌وكردنى درێژخایه‌ن ده‌كه‌ن

ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرایكرد، هه‌ندێك جۆری خواردنه‌وه‌ مرۆڤ تووشی هه‌وكردنى درێژخایه‌نی جه‌سته‌ ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ چاى شیرین. ئیمی جۆدسن، پسپۆڕی…
Total
0
Share