ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم.. 8 توشبوو گیانیان لەدەستدا

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، “لە هەولێر 252 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لە سلێمانی 291 کەس، 224 کەس لە دهۆک، 57 کەس لە گەرمیان و سێ کەس لە ڕاپەڕین تووشی ڤایرۆسەکە بوون”.

ژمارەی گیانلەدەستدانیش لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا هەشت کەس بووە لەوانە سیانیان لە هەولێر، دوو کەس لە سلێمانی و سێ کەس لە دهۆک گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 152 هەزار و 777 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 130 هەزار و 249 کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و 57 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داخستنیان هەڵەیە
هێرش سەید سەلیم: ناوەندەكانی خوێندن باشترین شوێنن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا

جێگری بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئامارەكانی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم ڕوو لە هەڵكشانە و دەشڵێت، داخستنی خوێندنگاكان…
Total
0
Share