هەفتەی ڕابردوو ژنێکی پەنابەری کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەڕێگەی گەیشتن بە یۆنان، بەهۆی دووریی ڕێگەکە و خراپیی باری تەندروستییەوە، دڵی لە لێدان کەوت و هاوسەرەکەی بە کۆڵ گەیاندییە خاکی یۆنان.
بڵاوبوونەوەی وێنەی گیانلەدەستدانی ئەو ژنە کوردە، كە خاوەنی دوو منداڵی کچ بوو، جارێکی دیکە وەک ئایلان کوردی و بنەماڵەی ئێران نەژاد، نەهامەتی کوردە پەنابەرەکانی خستەڕوو.
ئەو ژنەی لە ڕێگەی تورکیا بۆ یۆنان گیانیلەدەستدا ناوی “میهری نەبیزادە”یە و بەهۆی دوو و درێژیی ڕێگەکە و هیلاکیی زۆرەوە دڵی لە لێدان کەوتووە.
دوای گەیاندنی تەرمی ژنە کوردەکە بە خاکی یۆنان، پزیشکی دادوەری لەو وڵاتەدا ئەوەی ڕوونکردەوە، میهری پێشتر نەخۆشیی دڵی هەبووە و بەهۆی ئەوەی ڕێگەیەکی زۆری بڕیووە و وەک پێویست نان و ئاوی نەخواردووە، دڵی وەستاوە.
له ئێستادا، تهرمی مێهری نهبیزاده له نهخۆشخانهی ئالێكساندروپۆلیه له باكووری یۆنان، بڕیار وایه بهمنزیكانه كهسوكاری ههوڵی گهڕانهوهی تهرمهكهی بدەن بۆ تارانی پایتهختی ئێران.
میهری نەبیزادە، لەگەڵ هاوسەرەكەی و دوو کچە 4 ساڵ و 7 ساڵانەکەیدا ڕێگەی یۆنانیان بە وشکانی گرتبووەبەر، دوای مردنی میهری و گواستنەوەی تەرمەکەی بە کۆڵی هاوسەرەکەیەوە، بەشێکی دیکەی تابلۆی نەهامەتییەکانی کورد لە ڕێگەی ئەوروپادا نەخشێندرا.
مردنی میهری نەبیزادە لە ڕێگەی گەیشتن بە ئەوروپا هاوشێوەی مردنی ئایلان کوردی و ئەو خێزانە کوردە بوو، کە هەر پێنج ئەندامی خێزانەکە لە ڕێگەی گەیشتن بە بەریتانیا، لە کەناڵی مانش خنکان.