بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە گرنگیی کاری هاوپەش لەپێناو پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەیبوو، جەخت لە  گرنگیی بەهێزکردنی هەوڵەکان و هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەپێناو پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار کرایەوە.

کۆبوونەوە دووپاتی لە پێویستی هاوکاری و بەردەوامیی دیالۆگی نیشتمانی و یەکخستنی دیدگاکان کردەوە بۆ تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاو نیشتمانییەکاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرهەم ساڵح تەنها ڕێوشوێنە یاساییەكانی ماوە
پەرلەمان دەرگای پاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كردەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كردەوە و ‏مەرجەكانیشی دیاریكردووە.‏ خۆپاڵاوتن بەپێی ماددەكانی (2 و…
Total
0
Share