بەپێی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەکان ئیبراهیم رەئیسی بووە سەرۆک کۆماری داهاتووی ئێران

وەزارەتی ناوخۆی ئێران ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو ئامارە ئیبراهیم رەئیسی بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە ڕکابەرەکانی دیکە دەنگی هێناوە و 14 ملیۆن دەنگی لە کاندیدانی دیکە زیاترە.

عەبدولڕەزا رەحمانی فەزڵی، وەزیری ناوخۆی ئێران ئەنجامی دەنگی کانیدانی ڕاگەیاند و لە کۆی 59 ملیۆن و 310 هەزار و 307 دەنگدەر، 28 ملیۆن و 933 هەزار و 4 کەس دەنگیان داوە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆی ئێران ئیبراهیم رەئیسی 17 ملیۆن و 926 هەزار و 345 دەنگی بە دەستهێناوە و موحسن رەزایی  3 ملیۆن و 412 هەزار و 712 دەنگی بە دەستهێناوە و عەبدولناسر هیممەتی 2 ملیۆن و 427 هەزار و 201 دەنگی بە دەستهێناوە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆی ئێران دەنگی سپی یان پوچەڵ، ڕکابەری ئیبراهیم ڕەئیسی کردووە و 3 ملیۆن و 726 هەزار و 870 دەنگ بووە، بەکۆی گشتی رێژەی بەشداریکردن 48.8٪ بووە.

بابەتی پێشتر

یوڤیچ بووە بە کێشە بۆ ڕیاڵ مەدرید

بابەتی دواتر

ڕۆما دەستبەرداری سپینازۆلا دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەیەکی وەزارەتی ناوخۆی ئێران کەوتەخوارەوە و بەرپرسێکی ئێرانی گیانیلەدەستدا

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی وەزارەتی ناوخۆی ئێرانەوە فەرماندەیەکی ئەو وڵاتە گیانیلەدەستدا و ژمارەیەکی دیکە لە سەرنشینەکان…
Total
0
Share