هەدەپە ڕایدەگەیەنێت، کەسێکی نەناسراو هەڵیکوتاوەتەسەر بارەگاكەیان لە ئیزمیر و سوتاندویەتی و ئەندامێکیشیانی کوشتووە.
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەسەر پەڕەی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە هێرش کراوەتەسەر بینای هەدەپە و سوتێنراوە.
ئاشكراشیكردووە، “ئەو فاشیستەی هەڵیکوتاوەتەسەر ناوەندەکەیان، کەسێکی چەکدار بووە و ئاگری لە بیناکە بەرداوە و ئەندامێکی هەدەپەی بە ناوی (دەنیز پۆیراز)ی تەمەن 40 ساڵ لەناو بیناکەدا کوشتووە”.
هەدەپە ئاماژەی بەوەشكردووە كە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لەو کردەوەیە “بەرپرسیارە”.