بەڕێوەبەرێكی گشتی لە كەركوك بە تۆمەتی بەهەدەردان دەستگیركرا

دەستەی دەسپاكی فیدڕاڵی دەرچوونی فەرمانی دەستگیركردن و پشكنین دەرهەق بە 15 كارمەندی كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە لە كەركوك ڕادەگەیەنێت، كە لەنێویاندا بەڕێوەبەری گشتی هەیە.

دەستەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكانی دەستەكەیان فەرمانی دەستگیركردن و پشكنینی بەرامبەر 15 كارمەندی كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە دركردووە، كە لەنێویاندا بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە هەیە بە تۆمەتی “زیان گەیاندن بە سامانی گشتی”.

ئاشكراشیكردووە، بریارەكە پاش “دەستكاریكردنی پلەی گەنمی ستراتیژی بووە سەرەڕای دزینی بڕێك لەو بەرهەمە” ئاماژەی بەوەشكردووە بەهای زیانگەیاندنەكە بە سامانی گشتی گەیشتووەتە زیاتر لە حەوت ملیار دینار.

دەستەكە بڕیاری دەستگیركردنەكەی جێبەجێكردووە و لەلایەن دادگای تایبەتمەندیشەوە بڕیاری ڕاگرتنیان دراوە بەمەبەستی لێكۆڵینەوە.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانی فەتح ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكاتەوە و هۆشداریش بە حكومەتی عێراق دەدات

بابەتی دواتر

تەندروستی عێراق وادەی گەیشتنی زۆرترین بڕە ڤاكسینی فایزەر ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share