نرخی نەوت دابەزینێكی كەمی بەخۆوە بینی

نرخی نەوت ئەمڕۆ چوار شەممە دابەزینێكی كەمی بەخۆوە بینی و نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 74.18 مامەڵەی پێوەكرا.

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا لە پێنج ڕۆژی ڕابردوو بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، بەڵام ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا دابەزینێكی كەمی بەخۆوە بینی، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برینت لە %0.34 دابەزی و بە 74.18 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، لە كاتێكدا دوێنێ چوارشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 74.68 دۆلار.

هاوكات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش دابەزی و بە 71.95 مامەڵەی پێوەكرا لەكاتێكدا دوێنێ گەیشتبووە 72.78 دۆلار.

بەپێی شیکەرەوەکانی بازاڕی وزەی جیهانیی سەرجەم پێشبینییەکان بە ئاڕاستەی بەردەوامیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن، پێشبینییەکان بۆ زیاتربوونی خواست لەسەر وزە زۆر بەهێزن لەگەڵ بوژانەوەی جموجوڵەکان لە سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا، ئاسیا و ئەمریکا، بەوهۆیەشەوە پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت بگەڕێتەوە بۆ ئاستی بەرلە سەرهەڵدانی COVID19.

ئیدوارد مۆیا، گەورە شیکەرەوەی بازاڕی OANDA دەڵێت، تەنانەت ئە وەبەرهێنەرانەشی لەبواری وزەدا کارناکەن پێشبینی بەردەوامیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکۆر: هیچ رێککەوتنێک نییە بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) لە راگەیەندراوێکدا ئامادەیى بۆ سەرلەنوێ هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێم نیشاندەدات، بەڵام دەڵێت هیچ رێککەوتنێکى…
زیاتر ببینە

دەنگۆی ئاردە ژەهراوییەکە لە هەولێرە و لە سنووری سلێمانی بۆ دڵنیابوون بەدواداچوون دەکرێت

  بەڕێوەبەری دروستکردن و دانەوێڵەی سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی ئاشەکانی سلێمانی لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوییەوە ڕایگەیاند، بەدواداچوون دەکەن…
Total
0
Share