وەزارەتی دارایی: 48 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغداد نێردرا

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممە 17ی ئازاری 2025، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی ساڵی 2025 کە بڕەکەی (48،722،239،000) چل و هەشت ملیارو حەوت سەدو بیست و دوو ملیۆن و دوو سەدو سی و نۆ هەزار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سەرۆکی یەکێتی کاردەکات بۆ گەڕانەوەی متمانە لەنێوان لایەنەکان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران ڕایدەگەیەنیت، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاردەکات بۆ ئەوەی متمانە لەنێوان لایەنەکان…
زیاتر ببینە

ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە: لەم هەفتەیەدا یەکتربڕی تۆفیق وەهبی بە رووی شۆفێراندا دەکرێتەوە

بەشێکی زۆری کارەکانی قیرکردنی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی تەواوبوون و ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش دەڵێت، “لەم هەفتەیەدا بە رووی شۆفێراندا…
Total
0
Share