پۆلیسی سلێمانی ئەو کەسەی دەستگیركرد كە ژنێکی کوشت و لاشەکەی بەڕووتی فڕێدا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو كەسەی شەوی 29 لەسەر 30ی مانگی ئایاری ئەمساڵ لە گۆڕستانی سەیوان ژنێكی كوشت، پاشان تەرمەکەی بەڕوتی بەجێهێشت لەلایەن پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیركرا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، “دوای ئەوەی شەوی 29 لەسەر 30ی ئایاری ئەمساڵ تەرمی ژنێک بەخنکێنراوی لە گۆڕستانی سەیوان لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بنکەکانی سەر بە پۆلیسی سلێمانی ڕاسپارد کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی بەپەلە ئەنجامبدەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی ئەنجامدەری تاوانەکە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “سەرئەنجام پاش لێکۆڵینەوەی وردو کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا شەوی ڕابردوو ئەنجامدەری تاوانەکە لەھەمان شوێنی ئەنجامدانی تاوانەکەی بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت”.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشیخستووەتەڕوو، “تۆمەتبارەكەی ناوی (ب، ب، ح) و لەدایکبوی (1997) لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر چوار پرس كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: هیوادارین ناردنی بودجەی هەرێم لە بەغدادەوە ببێتە لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانمان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بە تۆمەتی كوشتنی هاوژینەكەی، پیاوێك دەستگیركرا. پۆلیسی بەغداد دەڵێت، لە رووداوێكی تەقەكردندا ژنێك كوژرا و پیاوێك كە شۆفێری…
Total
0
Share