سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پرۆژە یاسای دادگای تاوانكاریی تایبه‌تمه‌ند به‌تاوانه‌كانی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق ڕایگەیاند، پڕۆژه‌یاسای دامه‌زراندنی دادگای تاوانكاریی تایبه‌تمه‌ند به‌تاوانه‌كانی داعش له هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین ڕه‌هه‌ندی یاسایی نێوده‌وڵه‌تیی به‌رفراوانی هه‌یه.
لە ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەگەڵ ئۆلیك لێڤن كونسوڵی گشتیی كۆماری ڕوسیای فیدراڵ له‌هه‌رێمی كوردستان کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پڕۆژه‌یاسای دامه‌زراندنی دادگای تاوانكاریی تایبه‌تمه‌ند به‌تاوانه‌كانی داعش له هه‌رێمی كوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ڕێواز فایەق پوخته‌یه‌كی وردی ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌یاسای دامه‌زراندنی دادگای تاوانكاریی تایبه‌تمه‌ند به‌تاوانه‌كانی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان-عێڕاق، خسته‌ڕوو و باسی لایه‌نه ئه‌منی و قه‌زائی و یاساییه‌كانی پڕۆژه‌یاساكه و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م په‌رله‌مانی كرد.
ڕایگه‌یاند، “پرۆژه‌یاسای دامه‌زراندنی دادگای تاوانكاریی تایبه‌تمه‌ند به‌تاوانه‌كانی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین ڕه‌هه‌ندی یاسایی نێوده‌وڵه‌تیی به‌رفراوانی هه‌یه”.
سەرۆکی پەرلەمان وتی، “په‌رله‌مان له قۆناغی پرس و ڕاوێژكاریدایه له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان و یاساناس و شاره‌زایانی ئه‌م بواره و یه‌كێك له‌ڕاوێژ و هه‌نگاوه سه‌ره‌كییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌م بابه‌ته گرنگه، وه‌رگرتنی دیدگا‌و تێڕوانینی وڵاته دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، بۆئه‌وه‌ی یاساكه هیچ هاودژییه‌كی نه‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێڕاق و یاسای نێوده‌وڵه‌تی، هاوكات بۆ تێگه‌یشتن له‌ڕاده‌ی هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تی و پاڵپشتییه ته‌كنیكی، یاسایی، ئه‌منی و داراییهكانیشه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه”.
لەبەرامبەردا کونسوڵی ڕوسیا بە سەرۆکی پەرلەمانی ڕاگەیاند، ئه‌م بابه‌ته به‌لای ئه‌وانه‌وه شتێكی تازه‌یه‌و پێویستییان به‌كاتی زیاتره بۆ تێگه‌یشتن له‌ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه.