نەوتی خاوی بەسڕە لە 73 دۆلار نزیكدەبێتەوە

هەردوو جۆری قورس و سوكی بەسڕە بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینی

نەوتی خاوی سوك و قورسی بەسڕە بەرزبوونەوە هاوشانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا.

نرخی هەر بەرمیلێكی نەوتی خاوی سوكی بەسڕە كە هەناردەی ئاسیا دەكرێت ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە 72.98 دۆلار و بەرزبوونەوەی بەڕێژەی 0.25% بەدەستهێنا، خاوی قورسی بەسڕەش گەیشتە 69.20 دۆلار و بەرزبوونەوەكەی بەڕێژەی 0.48% بوو.

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و خاوی برێنت گەیشتە 73.13 دۆلار، خاوی ڕۆژئاوای تەكساس-یش گەیشتە 71.14 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

بۆ سێیەم هەفتە لەسەریەکە، نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەكان بە ئاماژەی سەوز دەستدەكات بە مامەڵە، هۆکارەکەشی بۆ پێشبینییەکان بۆ زیادبوونی خواست لەسەر وزە، بەردەوامیی پلانەكانی ئۆپیك پڵەس لەبارەی سنوورداركردنی بەرهەمهێنان و هەروەها زیادبوون و بەردەوامیی کوتان دژی کۆرۆنا و هەڵگرتنی ڕێکارەکان دەگەڕێتەوە.

ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتی مانگانەیدا دەڵێت، لەگەڵ زیاتربوونی خواست لەسەر نەوت، وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە ئۆپیک پڵەس پێویستە جارێکی دیکە ئاستی بەرهەمهێنان بەرزبکەنەوە، لەكاتێكدا هێشتا ئەو وڵاتانە بەپێی پلانی سنوورداركردنی بەرهەمهێنان كاردەكەن و هێشتا نەچوونەتەوە سەر ئەوپەڕی بەرهەمهێنان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. خالید حەیدەر: ئەگەر هەیە لە یاسای بودجەی ساڵی 2026 نرخی گۆڕینەوەی دۆلار بەرامبەر دینار زیادبکرێت

د. خالید حەیدەر ئاشکرایدەکات، ئەوەی کاریگەرییەکی گەورە لەسەر نرخی دینار دادەنێت لە عێراقدا، گرژییە سیاسییەکانە. د. خالید حەیدەر،…
زیاتر ببینە

پەرلەمانی كوردستان “میوانداری”ی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم دەكات

بریارە لیژنەی سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان، لە سەرەتای مانگی شوباتدا میوانداریی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم بكات. ئەمڕۆ چوارشەممە…
Total
0
Share