بایرن مەترسییەکی گەورەی لەسەرە

زۆرینەی یاریزانانی یانەی بایرن میونشن لە یورۆی 2020 بەشدارن، وەرزی داهاتوو لە ڕووی جەستەییەوە زیانی گەورە بەر پێکهاتەی گشتی یانەکە دەکەوێت.

14 یاریزانی یانە باڤارییەکە لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەدرێسی هەڵبژاردە جیاوازەکانەوە بەشدارییانکردووە، پێکهاتوون لە: ئالابا، لیڤاندۆڤیسکی، پاڤارد، تۆلیسۆ، کومان، هێرناندێز، نۆیەر، کیمیچ، گنابری، موسیالا، سولی، گۆرێتزکا، سانێ، مولەر، هەشت یاریزانیان بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا یاریدەکەن.

لەڕێژەی بەشداریی یاریزاناندا، بایرن لە دوای یانەکانی مانچستەر سیتی و چێڵسی دەکەوێتە پلەی سێیەمەوە.

ڕۆژنامەی “تی زێد”ی ئەڵمانی لەو بارەیەوە نوسیویەتی، یاریزانانی بایرن سوود لە پشووی هاوینە وەرناگرن و لە ماوەیەکی کەمدا دەگەڕێنەوە سەر یەکەی مەشقوڕاهێنانەکان بۆ وەرزی 2021-2022، هاوینی ڕابردووش بەهەمان شێوە پشوویان وەرنەگرتووە، بەپێچەوانەی سیتی و چێڵسییەوە.

سەرچاوەکە نوسیویەتی، یاریزانانی بایرن لە توانستی جەستەییدا دووچاری ماندوبوون و پێکان دەبن، بۆیە جولیان ناگیلسمان ناچاربووە دەرفەتی حەوانەوە بەو 14 یاریزانە بدات و بۆ ماوەی سێ هەفتە ئامادەکارییەکانی وەرزی 2021-2022 بەبێ ئەو یاریزانانە ئەنجامبدات.

بابەتی پێشتر

پێشنیازێکی گواردیۆلا دەریدەخات بەرشلۆنە لە قەیرانێکی گەورەدایە

بابەتی دواتر

لوتکەی جی7 پاڵپشتییەکانیان بۆ پێشمەرگە دووپاتدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share