پێگەی گڵۆباڵ هەنگری ئیندێكس ئاشكرایكردووە، لە ساڵی 2020دا عیراق لە ڕیزبەندی 65ەمینی ئەو وڵاتانەیە كە زۆرترین ڕێژەی برسێتییان تێدایە.
لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە ڕیزبەندیی وڵاتان لەڕووی برسێتی و تێرییەوە پێگەی گڵۆباڵ هەنگری ئیندێكس-ی جیهانی ئاشكرایكردووە، لەنێو 107 وڵاتدا عیراق ڕیزبەندیی 65ەمینی هەیە لەڕووی بوونی ڕێژەیەكی زۆری برسی، بەوەش هاوتای ڕیزبەندیی وڵاتی سەنیگالە.
هەر لەو ڕاپۆرتەدا دەركەوتووە، وڵاتی كوەیت لە ڕیزبەندیی 17یەمینی ئەو وڵاتانەی جیهان دێت، لەنێو وڵاتە عەرەبییەكانیشدا یەكەم ولاتە كە ڕێژەی تێربوون تیایدا بەرزە.
ئەو ڕاپۆرتە ڕیزبەندییەكەی بەجۆرێكە ڕیژەی برسی و تێری ئەو وڵاتانە دیاری دەكات، پشتی بەستووە بەوەی تا چەند هاوڵاتییانی ئەو وڵاتانە خواردنیان دەستدەكەوێت.