نزیكەی 600 سزادراوی سیاسی لە عێراق دەگەڕێنرێنەوە سەر كارەكانی خۆیان

ئه‌میندارییه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەیەك بڕیاری بەپەلە بۆ گەڕاندنەوەی 580 سزادراو دەردەكەن كە‌ به‌هۆكاری سیاسی دورخراونه‌ته‌وه‌.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی ئه‌منیدارییه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ڕه‌سوڵ عه‌بد عه‌لی به‌رپرسی به‌شی كاروباری له‌سه‌ركارلابراوانی سیاسی له‌گه‌ڵ 580 كه‌س كۆبووه‌ته‌وه،‌ كه‌ به‌هۆكاری سیاسی له‌سه‌ر كارلابراوان.

بەرپرسەكەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران، لە كۆبوونەوەكەدا گوێی له‌ داواكاری و سكاڵاكانی ئەو سزادراوانە گرتووه‌ و فه‌رمانی ده‌ستبه‌جێی ته‌واوكردنی دۆسیەی ژماره‌یه‌ك له‌و كەسانەی دەركردووە تاوەكو بگەڕێندرێنەوە سەركارەكانیان.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، ڕەسوڵ عەبد عەلی ڕێنمایی بەشێكی دیكە لەو سزادراوانەی كردووە بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو و لابردنی هه‌موو ئاسته‌نگییەكان بۆ ته‌واوكردنی دۆسیه‌كانیان كە بەهۆكاری سیاسی دورخراونه‌ته‌وه.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم چەند بڕیارێک لەبارەی دۆخی کۆرۆناوە دەردەکات

بابەتی دواتر

ئەو کەسەی خێزانە موسوڵمانەکەی لە کەنەدا کوشت بە کاری تیرۆرستی تۆمەتبارکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share