عێراق پشكی هەرێمى لە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دیاریكرد

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، پشكی ھه‌رێم له‌ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ بە بڕی 375 هەزار تۆن دیاریكراوە.

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێم له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ بڕیاردراوه،‌ كه‌ بۆ ساڵی 2021 بڕی 375 ھه‌زارتۆن گه‌نم له‌ جوتیارانی هه‌رێم وه‌ربگیرێت.

ڕونیشیكردەوە، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش سایلۆكانی هه‌رێم ئاماده‌كاریان كردووه‌ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه‌ گه‌نمه‌ له‌ جوتیاران.

پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵ نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیارانی لە دەرەوەی سایلۆ دیاریكردبوو بەجۆرێك نرخی كڕینەوەی یەك تۆن گەنم بەمشێوەیە دیاریكرابوو، گه‌نمی پله‌ یه‌ك به‌ 470 هەزاردینار، پله‌ دوو به‌ 400 هه‌زار دینار و گه‌نمی پله‌ سێش به‌ 325 هه‌زار دینار.

بابەتی پێشتر

گەنجێك لەكاتی مەلەكردندا لە زێی گەورە خنكا

بابەتی دواتر

ئێسك و پروسكی تەرمێكی نەناسراو لەنزیك قەڵای كەركوك دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share