پاش ئەوەی عەلی خامنەئی، ڕابەری شۆڕشی باڵای ئێران ڕۆژی سیشەممە 13ی تشرینی یەكەم لە تویتەر وێنەیەكی یەكیك لە بنكەكانی كاركردنی ئەتۆمی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندبوو، “ئەگەر ئێران بیەوێت ببێت بە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، هیچ كەسێك ناتوانیت ڕێگری لێبكات”، پۆمپیۆ وەڵامی تیوتەكەی دایەوە و وتی، “ئێمە ئەتوانین”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تشرینی یەكەم، جارێكی دیكە مایك پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەسەر ئەو پرسە لە تویتەر نوسی، “ئێران وای دەردەخات كە نایەوێت چەكی ئەتۆم دەستبخات، بەڵام بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی هەڕەشە لە هەموو جیهان دەكات، پێویستە هەموو وڵاتان دژی ئەو بێڕێزییەی بوەستنەوە”.
لە سەردەمی كابینەكەی باراك ئۆباما، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران لەنێوان ئەمریكا و ئێران و چەند وڵاتێكی ئەوروپی واژوو كرا بۆ ئەوەی چالاكییەكانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران كەمبكرێنەوە، بەڵام پاش ئەوەی ترەمپ دەسەڵاتی گرتە دەست لەو ڕێككەوتنە كشایەوە و پەیوەندییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە ترۆپكی ئاڵۆزیدایە.