بێفڕۆکەوانێكی هەڵگری بۆمب فڕۆکەخانەی بەغدادی کردە ئامانج

سەرچاوە عێراقییەکان ئاشکرایانکرد، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو فڕۆكەخانەی سەربازیی ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد کردە ئامانج.

میدیا عێراقییەكان لە سەرچاوە ئەمنییەكانیان گواستوەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، كە بۆمبی هەڵگرتووە، ناوچەی هێزی ئاسمانیی ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدادی كردووەتە ئامانج و بۆمبارانی كردووە، بۆمبەكان بەر پەرژینی سنوری هێزی ئاسمانی كەوتووە.

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق، هێرشەکە هیچ زیانێکی ماددی و گیانی نەبووە.

ماوەیەكە هێرشی گروپە چەكدارەكانی عێراق بۆسەر بنكە سەربازییەكانی هاوپەیمانان و ئەمریكا و بەكارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەو هێرشانەدا، ئەمریكای نیگەران كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم راگەیاند

وەزیری وزەی توركیا رایدەگەیەنێت، تاوەكو ئێستا توركیا هیچ نووسراو و پشتڕاستكردنەوەیەكی لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت. ئاڵپ ئەرسڵان بەیرەقدار،…
زیاتر ببینە

دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران دڵنیایی دەدات

دادگای باڵای فیدڕاڵی رایدەگەیەنێت، پێویستە پەلەبکرێت لە بە نیشتمانییکردن(توطين)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هەر فەرمانبەرێکیش لەبەر هەر هۆکارێک نەیتوانیوە…
Total
0
Share