گروپی جی7 بەڵێنیاندا یەک ملیار دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا ببەخشنە وڵاتانی هەژار

كۆبوونەوەی لوتكەی سەرانی حەوت وڵاتە پیشەسازییەكەی جیهان، كە لە بەریتانیا بەڕێوەچوو كۆتاییهات، سەرۆكی ئەمریكاش ڕایگەیاند، وڵاتەكەی لەچوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی  كۆرۆنادا، لە بەرنامەیدایە بەهاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی G7، یەك ملیار ژەمە ڤاكسین بە وڵاتانی جیهان ببەخشن.

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی سەرۆكی حەوت وڵاتە پیشەسازییەكەی جیهان ناسراو بە G7 لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كۆدەنگییەك لەنێوان سەرۆكی وڵاتانی G7 هەبوو لەسەر بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەخشینی ڤاكسین بەسەر وڵاتانی جیهاندا.

ئاشكراشیكرد، “لەو چوارچێوەیەدا لە پلانماندایە یەك ملیار ژەمە ڤاكسین بەسەر وڵاتانی جیهان ببەخشین، لە پێناو كۆتاییهێنان بەو ڤایرۆسە، كە زیانێكی زۆری بە جیهان گەیاندووە”.

“سەرۆكی وڵاتانی G7 داوای سزادانی ڕوسیا دەكەن”

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌ركرده‌ی وڵاتانی گروپیG7 لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا به‌ڵێنیاندا، ڕوسیا له‌سه‌ر هێرشه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان سزا بده‌ن.

جەخت لەوەشدەكەنەوە، “سزای ئەوانەش دەدەن، كە دراوی ئه‌لیكترۆنی به‌خراپ به‌كارده‌هێنن و جۆره‌كانی دیكه‌ی تاوانه‌كانی ئینته‌رنێت ئه‌نجام ده‌ده‌ن”.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا داواش له‌ ڕوسیا دەكەن، “لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچونێكی به‌په‌له‌ بكات و ڕونكردنه‌وه‌ی دروست له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌ناو خاكه‌كه‌ی بدات و به‌رپرسانی ئه‌نجامدانی هێرشه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانيش ئاشكرا بكات، كه‌ له‌ناو خاكی ئه‌و وڵاته‌ له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن”.

لای خۆشیەوە بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، “داوام له‌ هاوتاكانم كردووە یارمه‌تیده‌ر بن بۆ ئاماده‌سازی، تا كۆتایی ساڵی 2022 ژماره‌یه‌كی پێویست له‌ ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌سته‌به‌ر بكرێن، تاوه‌كو به‌ جیهان بدرێن”.

ڕونیشیكردەوە، “سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ئه‌ندام به‌ڵێنیاندا زیاتر له‌ یه‌ك ملیار ڤاكسین له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی پاره‌داركردنی كۆڤاكسه‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاماده‌ بكه‌ن”.

“G7 داواش لە چین دەكات ڕێز لە مافه‌كانی مرۆڤ”

هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ گروپی G7 داوایان له‌ چین كرد، “له‌ هه‌ریه‌ك له‌ هه‌رێمه‌كانی شینگیانگی ڕۆژئاوا و هۆنگ كۆنگ ڕێز له‌ مافه‌كانی مرۆڤ بگرێت، كه‌ پێشێلكاریی به‌رامبه‌ر كه‌مینه‌كانكردووە و له‌ هۆنگ كۆنگیش چالاكوانانی كردووەتە ئامانج “.

“په‌له‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ژینگه‌ دەكەین”

هه‌روه‌ها لوتكەی سەرانی حەوت وڵاتە پیشەسازییەكەی جیهان به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیاندا، په‌له‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ژینگه‌ بكه‌ن، كاربۆئه‌وەشبكه‌ن، تا ساڵی 2030 ڕێژه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌ جیهان بۆ نیوه‌ی ئێستا كه‌مبكه‌نه‌وه‌ و ئاستی هاوكاری دارایی بۆ وڵاتانی هه‌ژار به‌رزتر بكه‌نه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

یەکێتی و گۆڕان هاوڕان چارەسەری کێشە هەنووکەییەکان پێویستی بە هەماهەنگی هەردوولا هەیە

بابەتی دواتر

نەمسا 3-1 مەقدۆنیای باکوور

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share