لە كەركوك داعش هێرشیكردە سەر پۆلیسی فیدراڵی

له‌هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆسەر هێزە عێراقییەكان له ‌سنووری ناحیەی ڕیازی باشوری كه‌ركوكدا، ئەفسەرێكی پۆلیسی فیدڕاڵی كوژرا.

پەیامنێرمان پێیڕاگەیاندین، ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌ سنووری ناحیەی ڕیازی سەر بە قەزای حەویجە لە باشوری كه‌ركوك هێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر پۆلیسی فیدراڵی و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ له‌نێوان هه‌ردوولا بۆ ماوەی نزیكەی یەك كاتژمێر ڕوویداوه‌.

وتیشی، له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی داعشدا، ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی فیدڕاڵی به‌ پله‌ی نه‌قیب كوژراوه‌ و ژماره‌یه‌كی پۆلیسی دیكه‌ش برینداربون و له ‌ئێستاشدا دۆخه‌كه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌ و هێزێكی ئه‌منی گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌.

ماوەیەكە جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له پارێزگاكانی كەركوك و دیالە زیادیكردووه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش چه‌ندین ئۆپراسیۆنی به‌رفراوانیان دەستپێكردووە بۆ لە ناوبردنی پاشماوەكانی داعش.

بابەتی پێشتر

لە عەفرین لە بۆردوومانی نەخۆشخانەیەکدا 16 کەس کوژران

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بەلجیکا بە سێ گۆڵ ڕوسیای تێپەڕاند و پەیامی ئاڕاستەی گەورەکانی دیکە کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژێک پشوو راگەیەندرا

لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەتدا رۆژێک پشووی فەرمی دەبێت. بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەکانی…
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەكە دەستیپێكرد.. گۆڕانیش بایكۆتی کۆبوونەوەکەی سەرۆكایەتی و فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كرد

كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان دەستیپێكرد و فراكسیۆنی گۆڕانیش بایكۆتی كۆبوونەوەكەی كرد. پەیامنێری تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share