لە عەفرین لە بۆردوومانی نەخۆشخانەیەکدا 16 کەس کوژران

ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، لە بۆردومانێکدا بۆ سەر نەخۆشخانەیەکی شاری عەفرین 16 کەس گیانیان لەدەستدا، کە ژمارەیەکیان پزیشک و کارمەندی نەخۆشخانەکەن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، ڕوانگه‌ی سوریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، بەهۆی بۆردومانكردنی نه‌خۆشخانه‌ی “الشفا‌و” لە عه‌فرین، 16 كەس كوژران، كه‌ یه‌كێكیان پزیشكە و سێ ژنه‌ كارمه‌ندی تیمی پزیشكیشی تێدایە و ژمارەیەكی زۆریش برینداربوون.

ڕونیشیكردووەتەوە، لەنێو كوژراوەكان سەرکردەیەکی گرووپە چەکدارەکان و منداڵێك هەیە.

ڕوانگەكە باسیلەوەشكردووە، تیمه‌كانی فریاگوزاری سه‌رقاڵی ده‌رهێنانه‌وه‌ی برینداره‌كانن له‌ژێر بینای نه‌خۆشخانه‌ ڕووخاوه‌كه‌.

تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌فه‌رمی به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه‌ی سه‌رنه‌خۆشخانه‌كە ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان: 13 کارمەندمان لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکدا شـ.ـەهیدبوون

بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، 13 کارمەندمان لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکدا شـ.ـەهیدبوون. سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی…
Total
0
Share