ئەمریکا: هەوکردنی دڵ لەو گەنجانەی ڤاکسینی فایزەر و مۆدێرنایان وەرگرتووە زیاترە لە چاوەڕوانکراو

سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان و چاودێریکردن لە ئەمریکا ڕایانگەیاند، ژمارەیەکی زیاتر لەوەی پیشبینیمان دەکرد لەناو ئەو گەنجانەی ڤاکسینی فایزەر و مۆدێرنایان وەرگرتووە تووشی هەوکردنی دڵ دەبن.

ئەو سەنتەرە ئەمریکییە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو گەنجانەی تەمەنیان لەنێوان 16 بۆ 24 ساڵیدایە و ژەمی دووەمی ڤاکسینی فایزەر یان کۆرۆنایان وەرگرتووە، ژمارەیەکی زیاتر لەوەی پێشبینیمان دەکرد تووشی هەوکردنی دڵ بوون.

ڕاپۆرتی سەنتەرەکە سەبارەت بەو حاڵەتە ئاماژەی بە تۆمارکردنی 275 حاڵەتی توشبوون بە هەوکردنی دڵیان تۆمارکردووە، لە 31ی ئایاری ڕابردووەوە.

پێشتر پزیشکان و پسپۆڕان پێشینی تۆمارکردنی 10 بۆ 102 حاڵەتی هەوکردنی دڵیان لەو تەمەندا بۆ ئەو ماوەیە کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە ئێستا کۆی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 30 ساڵ بۆ خوارەوەیە و تووشی هەوکردنی دڵ بوون لەدوای وەرگرتنی ڤاکسینی مۆدێرنا و فایزەر ژمارەیان 475 حاڵەتە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تائێستا ژمارەی ئەو کەسانەی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون بەهۆی حاڵەتەکەوە %81ی ئەوانەیە کە تووشی هەوکردنی دڵ بوون، بەڵام زۆرینەیان چارەسەریان وەرگرتووە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و 15 کەسیان لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و سیانیان لەژێر چاودێریی چڕدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. لە یەکەم  ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 850 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری سەردانکردن، منداڵبوون و گیانلەدەستدانی لە نەخۆشخانەکان بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە چوار کەس مردوون و…
زیاتر ببینە

د. بڕیار ڕەشید: وەزیری تەندروستیی عێراق بەڵێنی پێداین بەشەدەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا زیادبکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەڵێنیان لە وەزیری تەندروستیی عێراق وەرگرتووە، کە بەشەدەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی،…
Total
0
Share