بافڵ تاڵەبانی: باوەڕی نەگۆڕمان بە سازان و گفتوگۆ ھەیە

حەیدەر عەبادی و بافڵ تاڵەبانی

بافڵ تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، “یەکێتی پەرۆشی لێکتێگەیشتنی ھاوبەشە لەنێوان ھێزە کاریگەرەکان، چونکە باوەڕی نەگۆڕمان بە سازان و گفتوگۆ ھەیە لەسەر کۆی پرسەکان”.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چارەسەری سیاسییانە و ئاشتییانەی تایبەت بە کێشە سیاسییەکانی نێوان ھەرێم و عێراق و ھێزە کوردی و عێراقییەکان دووپاتکردەوە و ڕوونیکردەوە، “یەکێتی پەرۆشی لێکتێگەیشتنی ھاوبەشە لەنێوان ھێزە کاریگەرەکان، چونکە باوەڕی نەگۆڕمان بە سازان و گفتوگۆ ھەیە لەسەر کۆی پرسەکان”.

وتیشی، “تەنھا لەرێگای دیالۆگ و بنەما دەستوورییەکان دەتوانین رێکبکەوین و زاڵبین بەسەر ناکۆکی و گرفتەکان. دەبێت وڵات لەم دۆخە پڕ لەکێشمەکێش و ململانێیە رزگاربکەین و نەھێڵین چیتر خەڵک و گەلەکەمان ببنە قوربانی ململانێ سیاسییەکان”.

ئەو وتانەی بافڵ تاڵەبانی ئەمڕۆ لەمیانەی كۆبوونەوەیدابوو لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر.

هاوسەرۆكی یەكێتی ڕاشیگەیاند، دەبێت هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت و چاودێرانی نێودەوڵەتیش رۆڵێکی گرنگیان لە چاودێریکردنی دۆخەکەدا هەبێت، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوێكی نوسینگەكەیدا هاتووە.

ئاشكراشیدەكات، هاوسەرۆكی یەكێتی ڕاشکاوانە ئاماژەی بە مەترسی و ھەڕەشە جدییەکانی سەر پرۆسەی سیاسی لە ھەرێم و عێراق کرد و ڕونیکردەوە، یەکێتی بەھەموو شێوەیەک دژی ھەر ھەوڵێک دەوەستێتەوە کە سەقامگیری سیاسی، ئەمنی و ئابووری ھەرێم و عێراق تێکبدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: کۆبوونەوەی ئەمڕۆ تەنها سەرۆکایەتییەکانە و ڕاوێژکاریی دەبێت

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند کە سەرۆکایەتییەکانی هەرێم کۆدەبنەوە و کۆبوونەوەکە ڕاوێژکارییە و تەنها…
زیاتر ببینە

پۆڵا سیروان تاڵەبانی: یەکێتی لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ جدییە

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم چڕکراونەتەوە”. پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتیی…
Total
0
Share