كازمی: سەركەوتوبووین لە دورخستنەوەی تارمایی جەنگ

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەتەكەی سەركەوت لە دورخستنەوەی تارمایی جەنگ و، ڕزگاركردنی وڵات لە ڕووی دارایی و ئابوری.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، سەرەڕای بارگرانی و ئاستەنگە گەورەكان، حكومەت توانی هەنگاوی گرنگ لەسەر ڕێگای چاكسازی بەدیبهێنێت و، وڵات لە ڕووی دارایی و ئابوری ڕزگاربكات، هەوڵدەدات بە پلان و ستراتیژ وڵات لەسەر ڕێگای ڕاست بهێڵێتەوە.

كازمی لەمیانەی كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران وتیشی، “پاش هەڵدانەوەی ساڵی یەكەمی تەمەنی حكومەت، كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە متمانەی پێدرا، دوپاتیدەكەینەوە عێراق دەتوانێت ڕۆڵی شارستانیانەی لە جیهاندا بگێڕێت”.

“حكومەت سەركەوتووبوو لە دوورخستنەوەی تارمایی جەنگ لە عێراق، سیاسەتێكی ناوخۆیی هاوسەنگی گرتەبەر، لەگەڵ پەیوەندییەكی كاریگەر و هاوسەنگ لەگەڵ سەرجەم دراوسێكان و هێزە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییە جیاوازەكان” سەرۆك وەزیران وای وت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕاپۆرتی كار و چالاكییەكانی حكومەت بەشێوەیەكی شەفاف و بێلایەنانە هەموو ئەوانەی تیا جێدەكرێتەوە كە حكومەت لە مانگی ئایاری 2020 تا ئایاری 2021 ئەنجامیداون، لەگەڵ ئەوانەش كە لە بونیادناندان و جێبەجێكردندان.

بابەتی پێشتر

ژمارەی چاکبوونەوە نزیکەی دوو هێندەی توشبوونە بە کۆرۆنا

بابەتی دواتر

سیستمی پەیوەندیی كۆنگرێسی ئەمریكا ڕوبەڕووی هێرشی ئەلیكترۆنی بووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share