مونا قەهوەچی: لەبارەی دەستورەوە چاوەڕێی بۆچوونی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنین

سكرتێری پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، جگە لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان لایەنەكانی دیكە بۆچوون و دیدگای خۆیان لەبارەی دەستورەوە داوەتە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەشڵێت، ئەگەر لایەنەسیاسییەكان یەكڕیزبن پێشبینی دەكەن لەم خولەی پەرلەمانی كوردستاندا دەستور پەسەندبكرێت.

مونا قهوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “هیچ وادەیەك دیارینەكراوە بۆ كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك فراكسیۆنەكان و دەستەی سەرۆكایەتی لەسەر پرسی دەستور، چونكە هەموو لیژنەكان سەرقاڵن بەكاروبارەكانیان”.

“تەنها لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان بۆچوون و دیدگای خۆیان لەبارەی دەستورەوە نەناردۆتە پەرلەمان”

وتیشی، “سەرجەم فراكسیۆنەكان ڕاوبۆچوونی خۆیان ڕادەستی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە، جگە لە ئۆپۆزسیۆن”.

ناوبراو باسیلەوەشكرد، پێویستیان بەكۆبوونەوەیەكی فراوانە بۆ هەڵسەنگاندن بۆ ئەو بۆچوونانەی فراكسیۆنەكان و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەسەر دەستوور، ئەویش لە ئایندەیەكی نزیكدا دەكرێت.

دەربارەی ئەوەی كەی هەنگاوەكانی نوسینەوەی دەستور دەستپێدەكات، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، “جارێ چاوەڕوانی ڕا و سەرنجی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان دەكەین، بۆ ئەوەی ببێتە پرۆژەیەكی نیشتمانی و تا پرۆژەكانی ئەوانیش نەگەنە پەرلەمان، ناتوانین هیچ هەنگاوێكی كردای بنێن، بۆ نوسینەوەی دەستور، لەبەرئەوە هەنگاوەكان دەستیپێنەكردووە”.

لەسەر بونی ناكۆكیش لەسەر دەستور دەڵێت، “هیوادارین هیچ خاڵێكی ناكۆك نەبێت بەڵام جارێ ناتوانین بڵێن خاڵە ناكۆكەكان چین”.

سەبارەت بەوەی لەگەڵ چ جۆرە دەستورێكن، قەهوەچی دەڵێت، “بەپێویستی دەزانین، دەستور مافی پێكەوەژیانی سەرجەم خەڵكی كوردستان پارێزراوبێت، دەستورێك بێت هاوڵاتیبوونی كوردستانی بەرجەستە بكات و لێكترازان دروستنەكات”.

دەستور ناوچە جێناكۆكەكان لەخۆ دەگرێت؟

سكرتێری پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، “پرۆژەی لایەنە سیاسییەكان بۆ دەستور چی بێت، ئێمە بەوشێوەیەكاری لەسەر دەكەین، چونكە ڕێكارە یاساییەكان لای ئێمە گرنگە”.

دەربارەی ئەوەی كە ئایا لەم خولەی پەرلەمان دەستور دەنوسرێتەوە، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان پێیوایە، “ئەگەر لایەنە سیاسییەكان یەكڕیزبن، پێشبینی دەكەین لەم خولەی پەرلەمانی كوردستان دەستور پەسەندبكرێت”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کارەبا: بەستنی پێوەرەکانی کارەبا بارگرانی سەر وێستگەکان کەمکردووەتەوە

بابەتی دواتر

مباپێ بە پێچەوانەوە بیردەکاتەوە و ڕیاڵ مەدرید خەریکە دەکشێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر تەواونەكردنی ڕێگەی كەلار -سلێمانی ئەنجومەنی پارێزگا كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدات

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر تەواونەكردنی ڕێگەی دوو سایدی نێوان كەلار-دەربەندیخان و لایەنە پەیوندیدارەكانن لە كۆمپانیاكە سبەینێ كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدات.…
Total
0
Share