بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە ئاگر لە دوو گوندی ناحیەی کانی ماسێ کەوتەوە

جارێکی دیکە گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە ناحیەی کانی ماسێ ڕوبەڕووی یەک بوونەوە، لە ئەنجامی بۆردومانی سوپای تورکیا ئاگر لە گوندەكانی سنوری ناحیەکە کەوتووەتەوە.

سەربەست سەبری، بەرێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ، بە تۆری میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو کاتژمێر 9:00، شەڕێکی گەورە لە گوندەکانی چەلکی و کێستە لەنێوان سوپای تورکیا و گەریلاكانی پەکەکە ڕوویداوە.

بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ وتیشی، شەڕەکە نیو کاتژمێر بەردەوام بووە و بەو هۆیەوە ئاگر لە پوش و پاوان و دارستانی سنوری هەردوو گوندەكانی کێستە و چەلکی کەوتوەتەوە و زیانی هەبووە.

بەهۆی بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە دەوروبەری ناحیەی کانی ماسێ، وەک بەرپرسانی ناوچەکە دەڵێن، تا ئێستا پێنج گوند چۆڵکراون.

پێشتریش ڕێکخراوی CPTی ئەمریکی ڕاپۆرتێكی لەبارەی زیانەكانی هێرشی توركیا بۆسەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، ژمارەی گوندە چۆڵکراوەکان بە زیاتر لەو ژمارەیە دەبینێت و پێی وایە زیاتر لە 20 گوندی ناوچەکە بەهۆی بۆردومانی سوپای تورکیاوە چۆڵکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش و ڤاكسینەوە زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش كراوە، هاوكات زانیاریی نوێ لەبارەی چارەنووسی…
Total
0
Share