فەرەنسا.. قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی مانگێك ڕاگەیەندرا

فەرەنسا قەدەغەی هاتوچۆی شەوانەی بۆ ماوەی چوار هەفتە ڕاگەیاند و هۆكارەكەشی پەیوەندی بە پەتای كۆرۆنا-وە هەیە.

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تشرینی یەكەم، قەدەغەكردنی هاتوچۆی شەوانەی لە چەندین شاری وڵاتەكەیدا ڕاگەیاند.
بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ، وەك سەرۆكی فەرەنسا لە دیدارێكی لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی نیشتمانیی وڵاتەكەیدا باسیكرد، پاریس و چەند شارێكی تر دەگرێتەوە.
ماكرۆن سەبارەت بە بڕیارەكە ڕوونكردنەوەی دا و وتی، “قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە ڕۆژی شەممەی داهاتووەوە جێبەجێ دەكرێت و ماوەی چوار هەفتە بەردەوام دەبێت، لەو ماوەیەدا ڕۆژانە لە كاتژمێر 9ی شەوەوە تا 6ی بەیانی بە كاتی گرینچ، هاتوچۆكردن قەدەغە دەبێت.”
سەرۆكی فەرەنسا هۆكاری دەركردنی ئەو بڕیارەی گەڕاندەوە بۆ زۆربوونی ژمارەی توشبووانی پەتای كۆرۆنا لە وڵاتەكەی دا و ڕایگەیاند، “قەدەغەكردنی هاتوچۆ، هەوڵێكە بۆ كەمكردنەوەی تەشەنەسەندنی پەتای كۆڤید19”
ماكرۆن ئاشكرایكرد كە پێشێلكردنی بڕیارەكە سزای دارایی بەدوای خۆیدا دەهێنێت و وتی، “هەر كەسێك بۆ یەكەمجار قەدەغەی هاتوچۆ پێشێل بكات، بە 135 یۆرۆ سزادەدرێت، بەڵام ئەگەر بۆ دووەمجار پێشێلكاری بكات ئەوا حكومەت 1500 یۆرۆی لێدەستێنێت.”
بە گوێرەی داتاكانی زانكۆی “جۆنز هۆپكینز”ی ئەمریكی، ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە فەرەنسا ئەمڕۆ گەیشتووەتە 798 هەزار و 257 كەس.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس: ئەم هەفتەیە وەفدی ئەمریکا و ئێران لە تورکیا کۆدەبنەوە

ماڵپەڕی ئەکسیۆس رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەکرێت ئەم هەفتەیە، کۆبوونەوەیەک لەنێوان نێردراوی سەرۆکی ئەمریکا و کاربەدەستانی ئێران لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا…
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئێران: رۆژی یەکشەممە خولی چوارەمی دانوستانەکانی واشنتن و تاران دەستپێدەکات

میدیاکانی ئێران لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرایانکرد، رۆژی یەکشەممە، خولی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران لە مەسقەت،…
Total
0
Share