هیچ دامەزراوە و لایەنێكی هەرێم ئیدانەی هێرشی توركیای بۆسەر كامپی مەخمور نەكرد

چەند جارێك لەلایەن توركیاوە بۆردوومانی كامپی مەخمور و دەوروبەری كراوە

نزیكەی 24 كاتژمێر بەسەر هێرشی توركیا بۆسەر كامپی مەخمور تێپەڕدەبێت، تا ئێستا هیچ دامەزراوە و لایەنێكی هەرێمی كوردستان ئیدانەی هێرشەكەی نەكردووە.

دوای ئەوەی بەیانی دوێنێ شەممە، توركیا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیكردە سەر كامپی مەخمور “ڕۆستەم جودی”، بەهۆیەوە سێ كەس شەهید بوون و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون، سەرەڕای ئەوەی هێرشەكە لە قوڵایی خاكی هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا و شەهید و برینداری لێكەوتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ دەسەڵات، دامەزراوەیەكی فەرمی و لایەنێكی سیاسی ئیدانەی هێرشەكەی نەكردووە.

هێرشەكەی توركیا بۆسەر كامپی مەخمور، هاوكات بوو لەگەڵ شەهیدبوونی پێنج پێشمەرگە و برینداربوونی ژمارەیەكی دیكە لە چیای مەتین، كە بەوتەی لایەنە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان، لەلایەن پەكەكەوە ئەنجامدراوە و بۆ ئەم ڕووداوەیان، دامەزراوە فەرمییەكان و بەرپرسانی حكومیی هەرێم، كاردانەوەیان هەبوو و هەڵوێستی خۆیان لەبارەیەوە دەربڕی.

پێشتریش چەند جارێك لەلایەن توركیاوە بۆردوومانی كامپی مەخمور و دەوروبەری كراوە و هاوڵاتیی سڤیل بوونەتە قوربانی.

چەند ڕۆژیك لەمەوپێشیش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بەڕوونی ڕایگەیاند، جگە لە قەندیل، مەخموریش ئامانجیانە، زیاد لە جارێكیش باسی شەنگالی كردووە و وتویەتی، “بەیانییەك دێت بچینە شەنگال”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا داوا لە شارەوانییەکانیی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەکات نوێنەراکانیان بنێرن بۆلایان. بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەرێمەكەمان پێویستی بە گۆڕانكارییە لە پڕۆسەی ‌حوكمڕانی و بەڕێوەبردن و پێویستە شەرعییەت بۆ دامەزراوە یاساییەكان بگەڕێتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی…
Total
0
Share