شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەوڵێكی هێرشكردنەسەر بنكەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لەڕێی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە پوچەڵكراوەتەوە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردوە، سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار ڕێگری لە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كردووە و توانی بیانخاتە خوارەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، ڕێگرییەكە لە كاتژمێر 03:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بووە.
بنكەكە پێشتر چەندین جار ڕوبەڕووی هێرشی گروپە چەكدارەكان بووەتەوە، كە دوایینیان لە 25ی ئایاری ڕابردوودا بوو.
لەماوەی ڕابردوودا چەندین جار بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشكراوەتە سەر بنكە سەربازییەكانی هاوپەیمانان و ئەمریكا لە عێراق، بەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیش لەو هێرشانەدا واشنتۆنی نیگەران كردووە، تەنانەت قسە لەسەر ئەگەری لێدانی گورز لە گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران هەیە.