سەمیر هەورامی: لەسەر جێبەجێكردنی یاسای بودجە لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان هەولێر و بەغداد هەیە

سەمیر هەورامی

وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، ناوەرۆكی كۆبوونەوەكانی ئەمجارەی شاندی باڵای هەرێم لە بەغداد ئاشكرادەكات و دەڵێت، لەسەر جێبەجێكردنی یاسای بودجە لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان هەولێر و بەغداد هەیە، كار لەسەر دیاریكردنی داهات و خەرجیی هەرێم دەكرێت، تا لەسەر ئەو بنەمایە پشكەكەی دیاریبكرێت.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، سەردانی ئەمجارەی شاندی باڵای حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، بەمەبەستی گفتوگۆكردن بوو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و حكومەتی عێراق بۆ دانانی میكانیزمی جێبەجێكردنی یاسای بودجە و بەتایبەتی ماددەی 11ی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان.

وتیشی، “لە بەغداد ژمارەیەك كۆبوونەوەمان ئەنجامدا لەگەڵ سەرۆك وەزیران، وەزیری دارایی، وەزیری نەوت، چاودێریی دارایی و بانكی TBI، ئەو كۆبوونەوانە بۆ ئەوەبوو لایەنە هاوبەشەكانی هەردوو حكومەت ڕاپۆرتی خۆیان سەبارەت بە پرسی خەرجییەكان و داهاتی هەرێمی كوردستان ئامادەبكەن، بۆ ئەوەی لە ئایندەیەكی نزیكدا بدرێتە وەزارەتی دارایی فیدراڵ، تا لەسەر ئەو بنەمایە پشكی هەرێمی كوردستان دیاریبكرێت”.

شەوی ڕابردوو شاندەكە گەڕایەوە هەرێم و قوباد تاڵەبانی لە تویتێكدا ڕایگەیاند، “نزیكین لە ڕێككەوتنی كۆتایی لەسەر میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی یاسای بودجە، نیازپاكی لە هەردوو لاوە لە پابەندبوون بە دەقی یاساكە كاریگەریی باشی دەبێت لەسەر دۆخی دارایی هەرێم، پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر دەباتە قۆناغێكی نوێوە”.

دەربارەی ئەو پەیامەی جێگری سەرۆك وەزیران، سەمیر هەورامی وتی، “لێكتێگەیشتنی باش هەیە لەنێوان هەردوولامان، لە كۆبوونەوەكان هەردوولا پابەندیی خۆیان نیشاندا بە یاسای بودجە و نیەتی ئەوەشیان نیشاندا، كە پێویستە پابەندبین بە یاسای بودجە”.

سەبارەت بەوەی ئایا شاندەكە هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە بەغداد، وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیران ئاشكرایكرد، “جارێ دیارنییە، بەڵام گفتوگۆكانمان لە هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و ڕەنگە شاندی حكومەتی ناوەندیش سەردانی هەولێر بكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆڵا شـ.ـەهید سیروان: لە هەوڵداین پرسی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست بخرێتە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە هەوڵدان بە شێوەیەکی بنەڕەتی کۆتایی بە کێشەی فەرمانبەرانی گرێبەست بهێنن. پۆڵا شەهـ.ـید…
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: بەهۆی راگرتنی نەوتی هەرێمەوە عێراق هەموو رۆژێك 31 ملیۆن دۆلار قازانج دەكات

عەلی حەمەساڵح رایدەگەیەنێت، راگرتنی نەوتی هەرێم لەجیاتی زیان سوود بە ئابوریی عێراق دەگەیەنێت. عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی…
زیاتر ببینە

وا بڕوات مووچە پێویستی بە 1 ترلیۆن دینار دەبێت
‏”چاكسازییەكان” خەرجیی مووچەیان كەمنەكردووەتەوە

حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی بڵاوكردووەتەوە، تایبەتە بە داهات و خەرجییەكان بۆ مانگەكانی یەك تا پێنجی ئەمساڵ، خشتەكە دەریدەخات…
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: رۆڵە ئازاو قارەمانەکانی سلێمانی و ناوچەکانی بوون رێبەرایەتیی شۆڕشی نوێی گەلەکەمانیان کرد

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی بنیاتنانی سلێمانیدا دەڵێت، رۆڵە ئازاو قارەمانەکانی سلێمانی و ناوچەکانی…
Total
0
Share