ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەیەكی بۆ پرسی بڕینەوەی دارەكانی سنووری دهۆك ڕاسپارد

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لیژنەی ئاسایش و بەرگری و ژمارەیەك پەرلەمانتاری ڕاسپارد، لە بڕینەوەی دارەكانی سنووری پارێزگای دهۆك لەلایەن سوپای توركیا بكۆڵنەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ چوارشەممە بەشیر حەداد، لەگەڵ عەلی ڕەزا گۆنای، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا كۆبووەتەوە و هه‌ردوولا باسیان له‌ پڕۆسه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان و پێویستی پاراستنی هاوڵاتیانی سڤیل و پرسی دابڕینی ‌گونده‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك كردووە.

ئاماژەبەوەشكراوە، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەی ئاسایش و بەرگری ڕاسپاردووە بەشێوەیەكی مەیدانی چاودێری پرسی بڕینەوەی دارەكان بكەن و، لە ڕاستییەكانی ئەو پرسە بكۆڵنەوە، بەهۆی ئەوەی نیگەرانی تەواوی عێراقییەكانی لێكەوتوەتەوە.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “بەردەوامی ئۆپراسیۆنەكانی توركیا و بۆردومانە هەڕەمەكییەكانی سوپای ئەو وڵاتە زیانێكی زۆری لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە داوە”.

بەشیر حەداد، داواش لە توركیا دەكات، كێشەكانی هێمنانە و لەڕێگەی گفتوگۆ چارەسەربكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە دەربارەی لابردنی پەروەردەی ئیسلامی ڕوونكردنەوە دەدات

وەزیری پەروەردە دەنگۆی لابردنی خوێندنی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەكانی خوێندن ڕەتدەكاتەوە. ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە…
Total
0
Share