هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم دابەشدەكرێت

بەڕێوبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی‌ و پیشەسازی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 دابەشدەكرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوبەری گشتی بازرگانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرایكرد، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستبە دابەشکردنی ئەو پارەیە دەکرێت، کە لەلایەن بەغدادەوە ڕەوانەی هەرێم کراوە.

ڕونیشیكردووەتەوە پارەكە بەمشێوەیە، سلێمانی 23 ملیار و 750 ملیۆن دینار، هەولێر، 11 ملیار و 907 ملیۆن دینار، لەدهۆكیش 10 ملیار و 605 ملیۆن دینار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانبەرانی گرێبەستی فەرمانگەى دابەشکردنی کارەبای کەرکوك گردبوونەوە

فەرمانبەرانی گرێبەستی فەرمانگەى دابەشکردنی کارەبای کەرکوك گردبوونەوە  و داوای بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکانیان کرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانبەرانی گرێبەستی فەرمانگەى…
Total
0
Share