د. ئامانج ڕەحیم: دەبێت %14ی ئەو نەوتەی عێراق دەیپاڵێوێت بدرێتە هەرێمی کوردستان

سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ئاشکرایدەکات، لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی قەیرانی بەنزین دەکرێت.

ئامانج ڕەحیم، سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، وا بڕیارە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ڕەسمی ئاڕاستەی وەزارەتی نەوتی عێراق بکات و لەسەر بنەمای کۆتا سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق، جا 14% بێت یان 12%، کە لە بودجەی عێراقدا تا ئێستا کاری پێکراوە، نەوتی پاڵێوراو ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکات.

وتیشی، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، تاوتوێی قەیرانی بەنزین دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بەنداوەكە ڕوونكردنەوە دەدات
بارانبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاوی بەنداوی دوكانی زیادكردووە؟ ‏

بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ڕایدەگەیەنێت، بارانبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو كاریگەری لەسەر زیادبوونی ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان نەبووە و دەڵێت،…
Total
0
Share