320 ملیار دینار خرایە سەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم

وەزیری دارایی عێراق واژووی لەسەر خەرجكردنی بڕی 320 ملیار دیناری بەشە بودجەی هەرێم كردووە، بەڵام ڕوون نییە كەی دەست بە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت.

لە نوسراوێكدا كە ڕۆژی 13ی تشرینی یەكەم لەلایەن عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراقەوە واژووكراوە، بڕیاردراوە بە گواستنەوەی بڕی 320 ملیار دینار بۆ سەر حسابی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك بەشە بودجەی هەرێم بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران.

وێڕای گەیشتنی پارەكە تا ئێستا هیچ لیستێكی موچە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام پێشتر ڕاگەیەندرا كە لەبری موچەی مانگی چوار موچەی مانگی نۆ دابەش دەكرێت.

بابەتی پێشتر

كەسێك بە تۆمەتی بڕینی دوو ماركێت لە هەولێر دەستگیردەكرێت

بابەتی دواتر

ڕاوێژكارێكی كازمی: ڕەنگە نەتوانین تا 10 ساڵی دیكە هەڵبژاردن بكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای خاوی برێنت بەرزبووەوە

خاوی برێنت جارێكی دیكە بەرزبووەوە، ئەو بەرزبووەنەوەیەش پاش دابەزینێكی گەورەی بەهاكەی دێت هەر لەم هەفتەیەدا، ئێستا بەرمیلێك لە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی لەبارەی موچەی خانەنشینیی پلەتایبەتەكان ڕوونكردنەوەیەكی دا

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تیدەكاتەوە هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی موچه‌ی خانه‌نشینیی پلەتایبەتەكان بڵاوكردبێته‌وه‌. لە ڕوونكردنەوەیەكدا وەزارەتی…
Total
0
Share